زانکۆی بابەگوڕگوڕ دامەزراوەیەکی ئەکادیمی سەردەمیانە و لە ساڵی ٢٠٢٤ دامەزراوە و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە ناسێنراوە. ئامانجی زانکۆئەوەیە كە ببێتە سەکۆیەک بۆ نایابی ئەکادیمی و زانستی لەڕێگەی دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکاری پاڵپشت، ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی دیار و مەنهەجی مۆدێرن کە لەگەڵ داواکارییەکانی بازاڕی کاردا بگونجێت.
زانکۆی بابەگوڕگوڕ باوەڕی بە تێکەڵکردنی زانیاری تیۆری لەگەڵ بەکارهێنانی پراکتیکی و بەهێزکردنی گەنجان هەیە بۆ ئەوەی ببنە سەرکردەی داهاتوو لە کۆمەڵگاکانیاندا لە هەمان کاتدا پەرەپێدانی هاوبەشی بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگادا.
بۆ بوون بە زانکۆیەکی پێشەنگ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بناسرێ بە کوالیتی خوێندن و توێژینەوە زانستییەکان، و بناسرێ بە دەرچوونی تاکی داهێنەر و بلیمەت کە بە لێهاتوویی تیۆری و پراکتیکی ئامادە كراون کە چالاکانە بەشداری بكەن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پاڵپشتی ئابووری لەسەر بنەمای زانیاری لە عێراق و ناوچەکەدا.
دابینکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی نایاب کە داهێنان و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی پەروەردە دەكات لە ڕێگەی پەروەردەی بنەمادار بە توێژینەوە و مەنهەجی داهێنەرانە.
باوترین پرسیارەکانمان سەبارەت بە زانکۆی بابەگوڕگوڕ کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی خوێندکاران و سەردانکاران بدەین باشتر بمانناسن.
بە فەرمی دانپێدانراوە
بەشی ناو تۆمارکردن و کاروباری خوێندکاران بەشێکی گرنگە لە پێکهاتەی کارگێڕی زانکۆکە. سەرپەرشتی هەموو پرۆسەکانی ئەکادیمی و کارگێڕی دەکات کە پەیوەندییان بە خوێندکارانەوە هەیە — لە وەرگرتن و ناونوسکردنەوە تا دەرچوون.