سەرۆکی زانکۆی باباگورگور، بە یاوەری شاندێکی زانکۆ، سەردانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووکی کرد بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمێکی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوو دامەزراوەکەدا، بەو ئاراستەیەی کە خزمەت بە بەهێزکردنی تەواکاریی ئەکادیمی و تەندروستی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە بکات.
شاندەکە لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک دکتۆر ئەرجان محەمەد ڕەشید و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشەکانی فەرمانگەکە پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا باس لە چەند تەوەرێکی پەیوەست بە پەرەپێدانی هەماهەنگی لە بوارە زانستی، مەشق و ڕاهێنان، و توێژینەوەکاندا کرا، جگە لە پاڵپشتیکردنی بەرنامە تەندروستی و پەروەردەییە هاوبەشەکان.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە ئامانجە ستراتیژییەکانی هەردوو دامەزراوەکە بپێکێت و کوالێتی خزمەتگوزارییە تەندروستی و فێرکارییەکان بۆ هاوڵاتییان بەرز بکاتەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، ڕێککەوتن کرا لەسەر گرتنەبەری هەنگاوە پێویستەکان بۆ داڕشتنی میکانیزمێکی ڕوونی هەماهەنگی، وەک ئامادەکارییەک بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی فەرمی لە ماوەیەکی نزیکدا.



