لیژنەی تایبەت بە زانکۆ ئەهلییەکان، کە بەپێی فەرمانی دیوانی دەرچوو لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە، ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە تەلارى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە ئەنجامدا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی ئەو ئەرکانەی بە لیژنەکە سپێردراون و میکانیزمەکانی کارکردنی، بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ڕێکخستنی کارى زانکۆ ئەهلییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە پشتگیریکردنی پڕۆسەی خوێندن، جگە لە داڕشتنی پلانە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی هۆشیارکردنەوە و ڕێنماییکردن لەناو دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتن کرا لەسەر دانانی کارنامەیەک بۆ قۆناغی داهاتوو، کە زنجیرەیەک ڕێکار و هەنگاوی کردەیی لەخۆدەگرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لیژنەکە.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکان

هاوبەشی بکە:

پۆلەکان

هەواڵە پەیوەندیدارەکان