لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی ئەو ئەرکانەی بە لیژنەکە سپێردراون و میکانیزمەکانی کارکردنی، بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ڕێکخستنی کارى زانکۆ ئەهلییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە پشتگیریکردنی پڕۆسەی خوێندن، جگە لە داڕشتنی پلانە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی هۆشیارکردنەوە و ڕێنماییکردن لەناو دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتن کرا لەسەر دانانی کارنامەیەک بۆ قۆناغی داهاتوو، کە زنجیرەیەک ڕێکار و هەنگاوی کردەیی لەخۆدەگرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لیژنەکە.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکان



