لەسەر بنەمای بەهێزکردنی هاوکاری ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە زانستییەکان، زانکۆی باباگوڕکوڕ ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی فەللوجە واژۆ کرد، بە ئامانجی فراوانکردنی ئاسۆکانی کاری زانستی و ڕۆشنبیری نێوان هەردوولا، بە شێوازێک کە بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی پەرەپێدانی خوێندنی باڵا و بەدیهێنانی کوالێتی ئەکادیمی.

ڕێککەوتننامەکە چەندین تەوەری گرنگی لەخۆگرتبوو، کە دیارترینیان ئەمانەن:

ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ئەکادیمی و توێژینەوە لە نێوان مامۆستایاندا.

پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش.

پەرەپێدانی مەنهەج و پڕۆگرامەکانی خوێندن.

سازکردنی کۆنفرانس، سیمینار و وۆرکشۆپی زانستی.

هاوکاری لە بوارەکانی ڕاهێنانی پراکتیکی، خوێندنی ئەلیکترۆنی، دڵنیایی جۆری و متمانەی ئەکادیمی.

هاوبەشی بکە:

پۆلەکان

هەواڵە پەیوەندیدارەکان